گەورەتیرۆرستێكی دیكەی داعش كوژرا

هەولێر-KDP.info- لە یەكێك لە گەڕەكەكانی نێو شاری مووسڵ، بەرپرسێكی گەورەی دیكەی تیرۆریستانی داعش كوژرا.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە KDP.infoـی راگەیاند: "لە گەڕەكی سۆمەری لای چەپی شاری مووسڵ، گەورەتیرۆریستێكی داعش بە ناوی (ئەبو عكرمە سەقەر ئەلسەحرا) كە بە ڕەگەز بیانییە، لەلایەن سێ كەسی نەناسراو لە كاتی گەییشتنی بۆ لای یەكێك لە خانووەكانی ئەو گەڕەكە، لە رێگەی چەكی بێدەنگەوە كوژراوە.
(رەجەب) دەیشڵێت، ئەو گەورەتیرۆریستە بەرپرس بوو لە كۆكردنەوەی زەكات و دەیگوازتەوە بۆ خانووی زەكات (بیت المال)ـی تیرۆریستانی داعش.
نەشوان بەرزنجی




