مووچەی وەزارهتی پەروەردە بۆ رۆژی دووشەممە دوا خرا

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری لە نووسراوێكدا ڕایگەیاند، مووچەی وەزارەتی پەروەردە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە ڕایدەگەیێنێت، بە هۆی ئەوەی كە ڕۆژی یەكشەممە پشووی فەرمییە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 5/2015 ـی وەزارەتی پەروەردە دەكەوێتە ڕۆژی دووشەممە 3/8/2015.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 2/8/2015 وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی 5 / 2015 وەردەگرن، بەڵام بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی پێنجشەممە تا رۆژی یەكشەممەی وەكو پشووی فەرمی دیاری كرد.
نەشوان بەرزنجی




