٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزانه‌ ئه‌ندامانی ژووری عه‌مه‌لیات كێن.. بڕیارە ئەمڕۆ كۆ ببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیێنێت، لایەنەكان نوێنەری خۆیان بۆ ژووری عەمەلیات دەستنیشان كردووە و بڕیارە ئەمڕۆیش كۆ ببنەوە.

(هیوا میرزا سابیر) گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە‌ KDP.infoـی راگەیاند: "یەكگرتووی ئیسلامی سەردانی هەر چوار حیزبی كرد بە مەبەستی ئەو بابەتانەی كە جیاوازییان لەسەرە بە تایبەتی سیستەمی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان، لە كۆتاییدا بۆ زیاتر تاوتووكردنی ئەم پرسانە داوای كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیمان كرد بۆ نزیكبوونەوەی بۆچوونی لایەنەكان، ئێستایش ژووری عەمەلیات پێك هێنراوە و هەر پێنج لایەن ئەندامی خۆیان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بۆ ئەو ژوورە دیاری كردووە و، ئەگەری زۆریش هەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆ ببنەوە"‌.

(هیوا) گوتیشی، كۆبوونەوەی یەكەم لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەبێت.

گوتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاماژەی بە ناوی ئەندامەكانی ژووری عەمەلیات دا و گوتی: "ئەندامانی ژووری عەمەلیات پێك دێن لە: (فازڵ میرانی) لە پارتیی دیموكراتی كوردستان، (محەمەد ئەحمەد) لە یەكگرتووی ئیسلامی، (رزگار عەلی ) لە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان، (جەلال جەوهەر) لە بزووتنەوەی گۆڕان و ( محەممەد حەكیم ) لە كۆمەڵی ئیسلامی".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار