فازڵ میرانی: مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه له پرسه نیشتیمانییه‌كاندا لای ئێمه مه‌رفوزه

هه‌ولێر-KDP.info- فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، نابێت هیچ حزبێك سیستمی حوكم دیاری بكات، به‌ڵكه ده‌بێت گه‌ل بڕیار له‌سه‌ر شێوه‌ی حوكمڕانی بدات. هاوكات ڕایگه‌یاند، مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه له پرسه نیشتیمانییه‌كاندا لای ئێمه مه‌رفوزه و ده‌بێ سازانیان له‌باره‌وه بكرێ.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی شیوعیی كوردستان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می حوكمڕانییه‌وه، سه‌رۆكی هه‌ردوو شانده‌كه له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ساز دا و، تێیدا (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ناكۆكیمان له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه واتای ئه‌وه نییه كه سیستمی حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تییه.''
(میرانی) وێڕای باسكردن له پێوه‌ندییه ستراتیژی و مێژووییه‌كه‌ی نێوان پارتی و حزبی شیوعیی كاردستان گوتی، له هه‌وڵی چاره‌كردنی بیستوسێی حوزه‌یرانین، پرسی سازانمان جێگیر كردووه بۆ چاره‌كردنی پرسه نیشتمانییه‌كان و، نابێت له‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه، پشت به كه‌مینه و زۆرینه ببه‌سترێت.
(میرانی) پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیشی وه‌ك نموونه خسته به‌ر باس كه، پۆسته‌كه به زۆرینه و كه‌مینه به‌ر گۆڕان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكه به سازان بووه.
له به‌رانبه‌ردا كاوه مه‌حموود، جێگری سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان گوتی : هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
لێدوان:
فازڵ میرانى
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك)
كاوه مه‌حموود




