یازدهی لێ كوشتوون.. لە شنگال پێشمەرگە سێ هێرشی داعشانی تێك شكاند

شنگال-KDP.info- هێزی پێشمهرگهی كوردستان، ئهم ئێوارهیه، هێرشێكی له سێ قۆڵهوهی تیرۆریستانی داعشی لە شنگال تێك شكاند و یازدهیشی لێ كوشتن.
ڕائید (زەمان نەجمەدین) ئەفسەر لە لیوای 8ی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستاتی ڕاگەیاند، ئهم ئێوارەیه، تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشییان هێنایه سهر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە (کۆشکەکانی سمایل بەگ و باڵاخانەی پەروەردە و سایلۆ) له شارۆچکەی شنگال، بەڵام بە ماوەیەکی زۆر کەم هێرشەکەیان تێکشکێنرا.
ئهو ڕایدهی هێزهكانی پێشمهرگه گوتیشی، لە ئەنجامی تێکشکاندنی ئەو هێرشانهدا، زیاتر لە 11تیرۆریستی داعش بە دەستی پێشمەگە کوژران.
ههروهها گوتی، پاش تێکشکاندنی هێرشەکەیان لەلایەن پێشمەرگەوە، دەستبەجێ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دوو بارەگای داعشانی بۆردوهمان کردن و زیانی زۆری پێگەیاندن.
هەژار مەموزینی




