فڕۆكه ئه‌و خانووه‌ی خاپوور كرد کە لەوێوە ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كرا

كه‌ركووك -KDP.info- (د.كه‌مال كه‌ركووكی) رایگه‌یاند كه ئه‌و خانووه‌ی لەوێوە ته‌قه له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرا، بە هیمەتی پێشمه‌رگه و فڕۆكه‌ی جەنگی، خانووه‌كه و تیرۆریستەکانی نێوی داڕزا.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژاوای كه‌ركووك (د.كه‌مال كه‌ركووكی) ڕایگه‌یاند كه، ئێوارە ئه‌مڕۆ سه‌عات 7:15 خوله‌ك تیرۆریستانی داعش دەستیان کرد بە تەقە بە بی‌کەی‌سی و بە دۆشکە بۆ سەر خاڵەکانی لیوای پێنج و فەرماندەی کەرکووك، لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، پێشمەرگە سەربەرزەکانیش زۆر مەردانە لێیان هاتنە دەست و گوللەبارانی تیرۆریستانیان کرد.
(كه‌ركووكی) ده‌یشڵێ، لەهەمان کات كه پێشمه‌رگه تیرۆریستانیان گولله‌باران كرد، تیمی هەواڵگری میحوەر توانییان شوێنی تیرۆریستان دەستنیشان بکەن و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیان لێ ئاگادار بکەنەوە و بە پەلە فڕۆکەکان گە یشتنە شوێنی دیاریکراو لە سەعات ٧:٥٠ خولەك تیرۆریستان لە گوندی مه‌نسووریە بە چڕی بۆردومان بکەن و ئەو خانووەی کە تیرۆریستان لێوەی تەقەیان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرد، ڕووخێنرایە سەریان و ژمارەیەكیش لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون.




