فراکسیۆنی زەرد هاته دهنگ.. حهرهمی پهرلهمان پیرۆزه و ناكرێ سووكایهتی به ڕۆژنامهنووسان بكرێت

ههولێر -KDP.info- دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەناو حەرەمی پەرلەمانی کوردستان پاسەوانەکانی سەرۆکی پەرلەمان سوکایەتیان بە ڕۆژنامەنووسێک کرد، فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئێمە نیگەرانین لەوەی بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا دەکرێت و لەناو حەرەمی پەرلەمانی کوردستاندا پشتمێر (پاسەوان)ـێکی سەرۆکی پەرلەمان سووکایەتی بە ڕۆژنامەنووسێک دەکات.
(محەمەدعەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک فراکسیۆنی زەرد نیگەرانین لە سووکایەتیکردن بە ڕۆژنامەنووس (سەنگەر عەبدوڵرەحمان)، کارمەندی تۆڕی میدیایی ڕووداو؛ چونکە ئەمە ھەڕەشەیەکە لەسەر پەیوەندیی نێوان سیاسەت و میدیا کە ھەردوو لا پێویستیان بە یەک ھەیە؛ خۆی حەرمی پەرلەمان پیرۆزە و، ناکرێت بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا بکرێت، بۆیە ئێمە نیگەرانین پشتمێرێکی سەرۆکی پەرلەمان شتێکی وای کردووە."
گوتیشی، ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشتمێرێکی لەڕادەبەدەری ھێنابوو بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




