حەفتەی دابێ وەجبەی سێیەمی پارەی جووتیارانی ھەرێم دهدرێت

بهغدا -KDP.info- لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان، حەفتەی دابێ وەزارەتی دارایی وەجبەی سێیەمی پارەی جووتیاران دەدات.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دکتۆر (ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەبارەی پارەی جووتیارانی عێراق بەگشتی و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقدا کۆ بووینەوە و ڕوونكردنهوهی زۆرم دا تا وەزیری داراییم ڕازی کرد پارەی جووتیاران بدرێت.
دکتۆر (ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، پارەکە زۆر دوا کەوتووە وتاوەکو ئێستا دوو وەجبەی پارەی جووتیاران دراوە و وەزیری دارایی لەسەر داوای ئێمە بڕیاری دا کە حەفتەی دابێ وەجبەی سێیەمی پارەی جووتیاران بدات.
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (بشار مشیر ئاغا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەغدا تاوەکو ئێستا ٢٥٠ملیار دیناری پارەی پاری جووتیارانی نەداوه کە ١٩١ملیار دیناری ھی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە.
بڵند ئیبراھیم




