بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، تا یەكشەممەی دابێ پشوو دەبێت

هه‌ولێر-KDP.info-گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند كه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌سبه‌ینێه‌وه تا رۆژی یه‌كشه‌ممه پشووه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی دابێ ده‌ست به ده‌وام ده‌كرێته‌وه.
(سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دوای ئەوەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەی كرد پلەكانی گەرما تا هەفتەی دابێ بەرز دەبنەوە بە تایبەت لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو دا، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژای 30/7/2015 تا بەرواری 2/8/2015 كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، لە فەرمانگە و دەزگەكانی سەر بە حكوومەت پشووی فەرمی بێت.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرای كرد كە، ڕۆژی 3/8/2015 كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، دەوامی فەرمی لە فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.




