نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان: پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان سووكایه‌تییان به ڕۆژنامه‌نووسێك كرد

هه‌ولێر -KDP.info- سەرجڤات (نه‌قیبی سه‌ندیكا)ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند ئا لەو وه‌ختەدا وا هه‌موو شه‌قامی كوردستان به هۆی ئاڵۆزی سیاسیی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه بە بەزمی گۆڕینی سیسته‌می سیاسیی حوكمڕانییه‌وە خەریک کراوە گوایە بکرێتە په‌رله‌مانی، كه‌چی پشتمێر (حیمایه)كانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌رجه‌عی شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستانه به به‌رچاوی خه‌ڵكەوە له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا سووكایه‌تیی به ڕۆژنامه‌نووس (سه‌نگه‌ر عه‌بدولڕەحمان) ده‌كه‌ن.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی سەرجڤات (نه‌قیبی سه‌ندیكا)ی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان
له وه‌ختێكدا كوردستان و ناوچه‌كه به ڕه‌وشێكی ئاڵۆز و سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه ئه‌مه ئه‌رك و لێپرسراوێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانی گرینگی له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بۆ خه‌ڵك خستووه‌ته سه‌رشانی میدیاكاران كه ئه‌وه‌ش موماره‌سه‌ی ئاسایی پیشه‌یی خۆیانه و ناكرێت به هیچ پاساوێك ڕێگه‌یان لێ بگیرێت و به‌ر به‌ستیان بۆ دروست بكرێت، له وه‌ختێكدا هه‌موو شه‌قامی كوردستان به هۆی ئاڵۆزی سیاسی حزبه‌كانی كوردستانه‌وه به‌یه‌ك تایتڵ مه‌شغوڵ كراوه، ئه‌ویش گۆڕینی سیسته‌می سیاسی حوکمڕانییه له هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی، كه‌چی حیمایه‌كانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌رجه‌عی شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستانه به به‌رچاوی خه‌ڵكەوە له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا سووكایه‌تی به ڕۆژنامه‌نووس (سه‌نگه‌ر عبدولڕەحمان) ده‌كه‌ن. هه‌ر ئه‌مرۆش گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه (PKK) له گوندی (مژێ)ـی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌ری گاره، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر تیمی كه‌ناڵی ڕووداو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر ئامێری په‌خش و دوو كامێرا‌و سێ مۆبایل و دوو میمۆری كه تائێستاش هه‌موو ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌وا لای خۆیان گل داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك هێزه نامۆكانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی سه‌عدیه‌ی خانه‌قین زاتی ئه‌وه بكه‌ن سوكایه‌تی به په‌یامنێرو وێنه‌گرانی كوردسات نیوز و كوردستان تیڤی و ڕۆژنامه‌ی ڕێگای كوردستان بكه‌ن و كه‌ره‌سته‌كانیان لێ بستێنن، هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان وێرای ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی كردنه له یاسای ژماره(35)ی ڕۆژنامه‌گه‌ری، پاشگه‌ز بوونه‌وه و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له ئازادی بیروڕا كه كرۆكی ئازادییه گشتییه‌كان و پرۆسێسی دیموكراتیکی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌رجڤات (نه‌قیبی سه‌ندیكا)ـی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان




