پێشمه‌رگه به كاتیۆشا داعشی له‌گوندی وائیل ئاگرباران كرد

هه‌ولێر -KDP.info- هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان پێکەوە گوندی 'وائیل'ـیان بۆمباران كرد و زیانێکی زۆریان به تیرۆریستان گه‌یاند.
سەعات 3:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 29/7/2015، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به كاتیۆشا و، دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه به خه‌ستی شوێنی جێگیركردن و ته‌قاندنی هاوه‌نی تیرۆریستانیان له گوندی وائیل لە میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌دا کوتا و زیانی گه‌وره‌یان لێ دان.
به پێی زانیارییەکانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له میانه‌ی بۆردومانكردنی ئه‌و شوێنه‌ی تیرۆریستانی داعش هاوه‌نیان ده‌گرته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره، به ته‌واوی خاپوور كرا و داعش زیانی زۆری به‌ركه‌وت




