٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی جەخت لەپاراستنی هەموو ئایین و نەتەوەكانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌پێشوازی (یۆنادم یوسف كەننا) سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری جه‌ختی له‌پاراستنی هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌ و هەردوولا كۆك بوون كە پێویستە هەموو پرسەكان بە تایبەتی پرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ و سازان چارە بكرێن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە (یۆنادم یوسف كەننا) سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و شاندێكی یاوەری كرد.
                            
لە دیدارێكدا باسی ڕەوشی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتیی و بە تایبەتی هەرێمی كوردستان و پرسی دەستوور و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە كۆك بوون كە پێویستە هەموو پرسەكان بە تایبەتی پرسە نیشتمانی و چارەنووسسازەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ و سازان چارە بكرێن و هەروەها برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو نەتەوە و ئایینەكانی هەرێمی كوردستان دووپات كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا   جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختی لە پێكەوەژیانی هەموو ئایین و نەتەوەكان و پاراستنی كلد و ئاشووری و سریان و ئەرمەنەكان لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكە كردەوە و پشتگیریی پارتیی دیموكراتی كوردستانیشی بۆ داواكارییە ڕەواكانی ئەوان لە دەستوور و یاساكانی هەرێمی كوردستاندا و بەشداریكردنی ڕاستەقینەیان لە دەستەڵاتدا وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژوییەكانی نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان هەر لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە تا ئێستا كرد.

گفتوگۆكردنی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار و جەخت كردنەوە لەسەر كاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەمارگیری لە هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار