ماڵە داعشەکان له چه‌پەنگی مووسڵه‌وه دەچنە لای ڕاستەنگەوە

مووسڵ -KDP.info- داعش لە ترسی هێرشدا ماڵه‌كانی لای چه‌پەنگی مووسڵ چۆڵ ده‌كات و ده‌چێته لای ڕاستەنگی شاره‌كه‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینى) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له ناوچه‌ى به‌عاجدا دوو تاقمە داعش لێیان بووە بە شەڕ و یازده تیرۆریستیان لە یەکتر كوشتووە؛ یه‌كێكیان ئه‌میرێکی (ئه‌بووهه‌مزه‌ى عه‌سریه)ناوە. تیرۆریستانى داعش 12 كه‌سیشیان بە بیانووی قسەکردن بە مۆبایل كوشتووه."
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانى تیرۆریستانى داعش لە ترسی هێرشدا، ده‌ستیان كردووه به باربار و، چه‌پەنگى شارى مووسڵ چۆڵ دەکەن و دەچن بۆ ڕاستەنگی شارەکە؛ ئه‌مڕۆش 152 ماڵە تیرۆریست باریان کردووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




