٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ باشیكدا 9 داعشی دی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info- فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ ئه‌مڕۆ بنكه‌ و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ دوو گوندى سنوورى باشیكدا بۆردومان كرد و‌، 9 داعشیان كوشت.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكه ‌جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان‌ چه‌ند مۆڵگه‌ و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردومان كرد و، له‌ گوندى پرحه‌لان و تێسخراب له‌ سنوورى باشیك و، زیانێكى باشیان به‌ تیرۆریستان گه‌یاند‌".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، به ‌گوێره‌ی زانیاری له‌ ئاكامی ئه‌و بۆردومانەدا‌، نۆ تیرۆریستى داعش كوژراون و ئۆتۆمبێلێكى مینڕێژكراویشیان لێ ته‌قێندرایه‌وه‌.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار