٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی لە هاوكارییكردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام ده‌بێت و سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە سەرەڕای ئەو بارە قورسە داراییەی كەوتۆتە سەر شانیان، پێشوازییان لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و بە شێوەیەكی زۆر باش پێداویستی و جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین كردوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە   (ئێگهارد برۆس) باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا (برۆس) خۆشاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسی ڕەوشی سیاسیی عێراقی بە شێوەیەكی گشتی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ كرد و هیوای خواست كێشەكان له‌ ڕێگەی دیالۆك و گفتوگۆوه‌ چارە بكرێن، سیستمی فیدڕاڵیشی بە باشترین سیستمی دەسەڵات بۆ عێراق زانی.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئه‌ڵمانیا لە هاوكارییكردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام ده‌بێت و سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە سەرەڕای ئەو بارە قورسە داراییەی كەوتۆتە سەر شانیان، پێشوازییان لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و بە شێوەیەكی زۆر باش پێداویستی و جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین كردوون.

لای خۆیەوە   سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە خوازیارن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارە بكرێن و ئامادەییی خۆیشی دەربڕی كه‌ بۆ چارەكردنی هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا، بە تایبەتی لە بوارەكانی بودجە و نەوتدا، سەردانی بەغدا بكات. بەڕێزیان ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بێن و چاودێریی شەفافییەتی ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكەن، ئاماژەی بەوەش دا كاتێك ساڵی دوو هەزار و سێ چوونە بەغدا، بە ئومێدی دروستكردنی عێراقێكی نوێ بوون، بەڵام ئەمە ڕووینەدا.

هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی ئەڵمانیا و وڵاتانی هاوپەیمانیى نێوده‌وڵه‌تى كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەیان كردووە و هۆكارێك بوون پێشمەرگە لە سەركەوتنەكانی بەرامبەر تیرۆر بەردەوام بێت. هیوایشی خواست لە هەردوو بواری مرۆیی و سەربازییەوە زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە هەردوو بوارەكاندا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵك و خاك و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بكەن.

لە بارەی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستانیشه‌وه‌ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان،  (نێچیرڤان بارزانی) دووپاتى كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش هەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار