هه‌زار پۆلیس وازیان له كاره‌كه‌یان هێنا

مووسڵ-KDP.info- لەبەر بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق هه‌زار پۆلیس كه بۆ شه‌ڕی مووسڵ ئاماده كرابوون ده‌ستیان له كاره‌كه‌یان هه‌ڵگرت و چوونه‌وە ماڵه‌وه.
ئەندامی لیژنەی ئاساییش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە حکوومەتی عێراق بڕیاری دا سەربازگەی دووبەردان بگوازرێتەوە بۆ بەغدا و، بردیشی، بەڵام ھەزار پۆلیس ئامادە نەبوون بچنە بەغدا و وازیان ھێناوە و، هێزەکەی بۆ شەڕی مووسڵ ئامادە کراوە، لاواز کەوتووە."
(غەزوان حامد) گوتیشی، ئەو پۆلیسانە لە ڕووی داراییەوە دۆخیان زۆر خراپە و ئاوارەن و کەسوکاریان لە ھەرێمی کوردستاندانە، زەحمەتە بچنە بەغدا و، هەر لەبەر ئەوەیش ده‌ستیان له كاره‌كه‌یان هه‌ڵگرت.
گوتیشی، بڕیارە حەفتەی دابێ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ سەردانی بەغدا بكات، بۆ ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا گفتوگۆ بکەن بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا لەو بڕیارە پاشگەز بكاته‌وه و، سەربازگەیکە بگه‌ڕێنێته‌وه دووبه‌ردان.
(حامد) ڕایشیگەیاند، تا ئێستا ھیچ باسێک نییە بۆ دەستپێکردنی شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ، چونکە تا ئەنبار و ڕومادی ئازاد نەکرێن، شەڕی ڕزگارکردنی مووسڵ دەست پێناکات.
بڵند ئیبراھیم




