له ته‌شتێ مۆڵگه‌ی داعشان وێران كرا

ته‌شتێ -KDP.info- دیسان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان سێره‌یان له مۆڵگه‌كانی داعش له گوندی ته‌شتێ گرت و به جارێ مۆڵگه‌كانیان خاپوور كردن.
سەعات 6:30 خوله‌كى ئەم ئێواره‌یە سێشه‌ممه, ڕێككه‌وتى 28/7/2015, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى (ته‌شتێ) به‌رانبه‌ر دووڕیانى كه‌سكێ، سه‌ر به میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله, بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتووە، له ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانى داعش خاپوور كراون و زیانی گه‌وره‌یشیان به‌ركه‌وتووه.




