٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەرەفات کەرەم: بەبێ سازان هیچ پڕۆژه‌یاسایەک نایەتە په‌رله‌مانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغداــkdp.infoــپەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای گرنگ ھەیە تاوەکو ئێستا پەسەند نەکراوە، بۆیە پێویستە تەوافقی لەسەر بکرێت ئەوکات بێتە پەرلەمان، چونکە کێشەی لێ دروست دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کۆمەڵە پڕۆژەیاسایەکی گرنگ ھەیە کە تا ئێستا پەسەند نەکراون،  لەوانە پڕۆژەیاسای نەوت‌وغاز و دادگای فیدراڵی و گاردی نیشتمانی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە، چونکە ئەو پڕۆژەیاسایە سەرەتا پێویستە تەوافقیان لەسەر بکرێت ئەوکات بێنە ناو ھۆڵی پەرلەمان، لەبەر ئەوەی کاتێک بەبێ تەوافق دەخرێنە بەرنامەی کارەوە کێشەی لێ دروست دەبێت، بۆیە ھیچ پڕۆژە یاسایەک بەبێ تەوافق ناھێتە ناو پەرلەمان."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەیشڵێت، لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک فراکسیۆنەکان گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسا گرنگانە دەکرێت، بەڵام کاتی پێویستە لەبەر ئەوەی ھەموو فراکسیۆنەکان تێبینیی خۆیان ھەیە، لەوانە ئێمە وەکو کورد تێبینیمان لەبارەی پڕۆژە یاسای گاردی نیشتمانی ھەیە.

(کەرەم) ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ ئەوەی فراکسیۆنەکان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایانە بگەنە رێککەوتن، پێویستە سازش بۆ یەکتری بکەن، ئەگەرنا تەوافق لەسەری ئەستەمە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار