داعش دەستی داوەتە چاندن و فرۆشتنی تلیاک و بەنگەمەنی

مووسڵ-KDP.info- ئاشکرابووە کە تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ تلیاک و بەنگەمەنی (ماددەی ھۆشبەر) دەچێنن و بازرگانیی پێوە دەکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش لە مووسڵ لە چەند ناوچەکەیەک لەوانە حەمامعەلیل تلیاک و بەنگەمەنی دەچێنیت و بەرەو وڵاتانی دەرەوە ڕەوانەی دەکات و بازرگانیی پێوە دەکات."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تا ئێستا داعش ٤٥ کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی دەستگیر کردووە و ھەر ئەمڕۆ ١٤ـی لێیان گوللەباران کرد.
گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ لە بەرکانی شەڕ ٩٥ تەرمی تیرۆریستانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ مووسڵ .
بڵند ئیبراھیم




