٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال مۆڵگەیەکی داعشان خاپوور کرا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- ئەفسەرە پێشمەرگەیەک لە شنگالەوە پێی ڕاگەیاندین کەوا ئەم پێشنیوەڕۆیە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە شارۆچکەی شنگالدا  کردووە و گورزێکی گەورەیان لێ داون.

ڕائید (زەمان نەجمەدین) یەکێک لە ئەفسەرە پێشمەرگەکانی میحوه‌ری شنگال بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات 11ـی ئەم پێشنیوەڕۆیە، لەسەر زانیاریی وردی هێزەکانی پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان  لە گەڕەکی سەیدەزەینەبی شارۆچکەی شنگال بۆردومان کردووە."

ڕائید زەمان ئاماژەیشی دا، لە ئاكامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی فڕۆکە جەنگییەکاندا، سەرباری خاپووربوونی مۆڵگەکە، داعشێکی زۆر كوژران كه‌ تا ئێستا به ‌ته‌واوه‌تی ئاماره‌كه‌ به‌رده‌ست نییه.

هەواڵی پەیوەندیدار