وه‌زیری گه‌شتوگوزاری جۆرجیا ستاییشی ئاوه‌دانی هه‌ولێری كرد..سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی به‌رز نرخاند

هه‌ولێر-KDP.info-وه‌زیری گه‌شتوگوزاری جۆرجیا ستاییشی ڕه‌وشی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانی هه‌ولێر ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یشی به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا به‌رز نرخاند.
له درێژه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان جۆرج چۆگۆ ڤادزا وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى ولاتى جۆرجیا و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێرەوە پێشوازی كران.
له دیداره‌كه‌دا باس له ڕه‌وشى په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاریكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و جۆرجیا كرا و جه‌خت له بره‌ودان و پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاى هه‌ردوو لا كرایه‌وه.
وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى جۆرجیا ستاییشى ئه‌و پێشوه‌چوونه‌ى ڕه‌وشى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێرى پایته‌خت و هه‌رێمى كوردستانى به گشتى كرد و سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به‌سه‌ر ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشدا به‌رز نرخاند و هیواى هه‌میشه سه‌ركه‌وتن و پێشوه‌چوونى زیاترى بۆ گه‌ل و حكوومه‌تى كوردستان خواست.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیى هه‌ردوو پایته‌خت كرایه‌وه بۆ بره‌ودانى پتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و به تایبه‌تیش پرۆسه‌ى هاوشارێتى و گه‌شه‌پێدانى بوارى گه‌شتوگوزار و ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش و جموجۆڵى بازرگانى و ئالوگۆڕى شانده فه‌رمییه‌كان له بوارى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانى و كولتوور و فه‌رهه‌نگیشدا.
كه‌نعان به‌هادین




