پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان كێشە بۆ خەڵك دروست دەكات.. زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەكان قهرهبوو دهكرێنهوه

سۆران-KDP.info- پارتیی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كێشە بۆ خەڵكی ئاواییەكان دروست دەكەن و، ناهێڵن خەڵك بە ئاسانی بگاتە گوند و شوێنی کاری خۆیان. جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لیژنەیەك بۆ زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەكانی توركیا پێك هێنراوە.
(ئامینە زكری) جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی ئێمە وەك شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەو شوێنانەمان كرد كە لە لایەن توركیاوە بۆردوومان كرابوون، پاش كۆبوونەوە لەگەڵ هاووڵاتیان و بەرپرسانی حكوومی، بەرنامەیەكی باشمان داناوە بۆ ئەوەی لە كاتی هەر بۆردوومانێك و رووداوێكی لەناكاو حكوومەت یارمەتیی خەڵكی ناوچەكە بدات، هەروەها لیژنەیەك پێك هێنراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا قەرەبووی ئەو كەسانە بكاتەوە كە زیانیان بەركەوتووە، ئاویش بۆ ئەو گوندانە بگەڕێنێتەوە كە بە هۆی بۆردوومانەوە بێئاو ماونەتەوە، ئێستایش بە تانكەر ئاو بۆ ئەو گوندانە دەبرێت تا پڕۆژەی ئاو نۆژەن دەكرێتەوە".
(زكری) گوتیشی: "هەر جۆرە پرسێك توندوتیژیی لێ بكەوێتەوە ڕەتی دەكەینەوە، چونكە ئەو پرسە بە توندوتیژی و شەڕ چارە ناكرێت، هیوادارین هەر دوو لا بە گفتوگۆ و لێكتێگەییشتن درێژە بە گفتوگۆ بدەن و بگەنە ڕێگەچارەرەیەك".
جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ئاماژەیشی دا، خەڵكی ئەو ناوچانە گلەیی ئەوە دەكەن كە بۆ چەندین ساڵە پارتیی كرێكارانی كوردستان خەڵكی ناوچەكە بێزار دەكەن و، ناهێڵن خەڵك بە ئاسانی بگاتە گوند و ئاواییەكانی خۆی، هەروەها داوایان كرد ئەو گوند و ئاواییانەی زیانیان بەر كەوتووە قەرەبوو بكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێك هێنراوە، بەڵام ئێستا بە هۆی بۆردوومانەكانەوە لیژنەكە ناتوانێت كاری خۆی بكات".
ڕابین شێروانی




