15 تیرۆریست و 2ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو دەستیانبەسەردا گیرا

كهركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزار و ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند، بەرەبەیانی ئهمرۆ لە هەڵمەتێكی پشكنیندا هێزەكانیان 15 تیرۆریستى داعشیان دەستگیرکردووە و بڕێك ماددەی تەقەمەنییشیان دەستبەسەردا گرتووە.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزار و ناحییەكانی كەركووك به KDP.infoـی راگەیاند "بەرەبەریانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەڵمەتێكی پشكنیندا بۆ سەر شارەدێی تازە كە دەكەوێتە باشووری كەركووك 15 تیرۆریستى داعشمان دەستگیركرد كە رەگەزنامەی ساختەیان پێبوو و لە بنكەكانیشدا بڕێك ماددەی تەقەمەنیشمان دەستی بەسەردا گیرت و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشمان دەستبەسەردا گرت كە ئامادەكرابوون بۆ تەقاندنەوە".
(سەرحەد قادر) گوتیشی "هەڵمەتەكە لەسەر چەند زانییارییەكی هەواڵگری ئەنجامدراوە و بەبێ هیچ زیانێك كۆتایی پێهاتووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركووك ئاماژە بەوە دەدات " زانیاریمان هەیە كە داعش دەیەوێت هەندێك لە ئەندامانی لە رێگەی ناسنامەی ساختەوە بنێرێتە كەركووك" گوتیشی "كەسێك ناتوانێت پێی بنێتە نێو كەركووكەوە بە ناسنامەی ساختە".




