٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسێکی پێشووی بەعس له ‌كه‌ركووك دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک دەڵێ: بەرپرسێکی پێشووی ڕژێمە ڕووخاوەکەی بەعسیان دەستگیر کردووە کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا ھەبووە.

(فەرھاد حەمەعەلی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاساییشی کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزەکانی ئاساییش لە کەرکووک لە ھەڵمەتێکدا توانیویانە سەرکردەیەکی حزبە داڕووخاوەکەی بەعس بە ناوی (نووری خەلەف حوسێن) دەستگیر بکەن، کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا ھەبووە."

(فەرھاد حەمەعەلی) گوتیشی، ئەو کابرا لە حزبە ڕووخاوەکەی بەعسدا پلەی عەقیدی بووە و ئەندامی نووسینگەی ڕێکخستنی گشتی و بەرپرسی ڕێکخستنی سەربازیی حزبی بەعس بووە لە کەرکووکدا؛ لەبەر ئەوەی کەسێکی زۆر به‌عسی بووه‌ چەندین مەدالیای به‌عسی پێ بەخشراوە.
گوتیشی ئەو کەسە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق فەرمانی گرتنی ھەبووە و دوای ئەوەی ئاساییش دەستگیری کردووە ڕەوانەی بەغدا کراوە.


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار