٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مه‌ریكا چوار فڕۆكه‌ ئێف‌شازده‌كه‌ی عێراق مه‌رجدارتر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا -KDP.info- ئەمەریکا مەرجەکانی سەر عێراقی لەبارەی فڕۆکەی ئێف١٦ زۆر قورستر کردووە و، عێراق ناتوانێ بەبێ پرسی ئەمەریکا فڕۆکەکان بفڕێنێت.

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئیدارەی ئەمەریکا ڕۆژبەڕۆژ مەرجی زیاتر بۆ عێراق دادەنێت لەبارەی فڕۆکەی ئێف١٦ کە ماوەیەک لەمەوبەر چواری ڕادەستی عێراق کرد و حکوومەتی عێراقیش بێدەنگە لەو مەرجانە، چونکە (عەبادی) ترسی ھەیە وەک (مالیکی) شکست بێنێت."

(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئێستا ھیچ فڕۆکەیەک بەبێ پرسی ئەمەریکا ناتوانێ بۆ ھیچ شوێنێک بفڕێت.
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "لەم قۆناغەدا ئەو فڕۆکانە ھیچ مەترسییان بۆ سەر کورد نییە، چونکە سەرپەرشتیاری تیمی فڕۆکەکان کوردە و نابێت ئەو فڕۆکانە ھیچ پارێزگایەکی عێراق بۆردومان بکەن."
ھەروەھا گوتی، ھەرکاتێک حکوومەتی عێراق بیەوێت سەرپەرشتیاری تیمی فڕۆکەکان لا بدات ئێمە ھەڵوێستی خۆمان دەبێت و لێیانی قبووڵ ناکەین.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار