ئه‌حمه‌د كانی: كه‌س داوای له یه‌كێتى نه‌كردووه 30ى حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان (ئه‌حمه‌د كانی) رایگه‌یاند كه، قسه‌كانى (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره) له‌ئێستادا خزمه‌تى ره‌وشى كوردستان ناكات و، كه‌سیش داواى له كاك (سه‌عدى) و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان نه‌كردووه 30ى حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه. ده‌یشڵێ، ده‌بێت له‌و جۆره لێدوانانه فراوانتر بڕوانینه وه‌ها پرسێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌وه.
(ئه‌حمه‌د كانى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پرسێكى سیاسی، یاسایى، نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌یه، پێویستی به چاره‌یه‌كی سیاسیانه و سازانێكى نیشتمانى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه سازان و رێككه‌وتن، ئه‌وا ده‌بێ گه‌ل بڕیارى خۆى بدات، چونكه هیچ لایه‌نێك ناتوانێ له‌جیاتى گه‌ل بڕیار له‌و پرسه بدات.
په‌یوه‌ست به لێدوانێكی (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه گوتبوی "یه‌كێتی 30ی حوزێران دووباره ناكاته‌وه" (ئه‌حمه‌د كانی) ده‌ڵێ، رێزم بۆ قسه‌ى كاك (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره) هه‌یه كه ئه‌و قسانه‌ى ئه‌و له‌ئێستادا خزمه‌تى ره‌وشى كوردستان ناكات، ئه‌وه‌ش نازانم كه ئه‌مه راى ته‌واوى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستانه یان وه‌كو شه‌خس ده‌یڵێ، كه‌سیش داواى له كاك (سه‌عدى) و یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان نه‌كردووه 30ى حوزه‌یران دووباره بكاته‌وه، بۆیه به بۆچوونی من ده‌بێ له‌و جۆره لێدوانانه‌دا فراوانتر بڕوانینه وه‌ها پرسێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، پێوه‌ست به نه‌گه‌یشتنه سازانى لایه‌نه‌كانیش رایگه‌یاند كه، دوا بڕیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌نه سازان و رێككه‌وتنێكى سیاسى، كه‌س ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تیى میلله‌ت بكات و، ده‌بێت گه‌لى كوردستان ئه‌و پرسه یه‌كلایى بكاته‌وه، چونكه ئه‌م پرسه راسته‌وخۆ پێوه‌سته به گه‌لى كوردستان؛ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یشى دواجار ده‌بێت گه‌ل بڕیارى لێ بدات، هه‌روه‌ك خودى (جه‌نابى سه‌رۆك)ـیش له سه‌ردانى بۆ میحوه‌ره‌كانى شه‌ڕدا ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه كه، حزب ته‌نیا ئامرازێكه ئه‌گه‌ر بگه‌نه سازان شتێكى باشه ئه‌گه‌رنا ده‌بێت میلله‌ت دوا بریارى خۆى بدات.




