داعش 13 كارمه‌ندى كۆمسیۆنى ده‌ستگیر كرد

مووسڵ -KDP.info- داعش 13 كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستگیر كرد؛ هەندێکیان ئه‌ندامی لایه‌نه سیاسییه‌كانن.
(سه‌عید مه‌موزینى) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌ناو شارى مووسڵ تیرۆریستانى داعش 13 كارمه‌ندى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنه‌كانیان ده‌ستگیر كردووه كه هەندێکیان ئه‌ندامى لایه‌نه سیاسیه‌كانن؛ بێجگە لەوان دوو په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى سینایان كوشتووه، ئاخر (هەیبەت عوبێدى و زەهرا حوسێن) ئاماده نه‌بوون ڕێنماییه‌كانى تیرۆریستانى داعش جێبه‌جێ بكه‌ن و، بریندارەکانیان بۆ تیمار نەدەکردن".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بازگه‌ى سه‌لامیەدا ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌كاتى ئاماده‌كردندا به تیرۆریستانى داعشدا ته‌قیوەته‌وه و، له ئه‌نجامدا 6 تیرۆریست كوژراون؛ یه‌كێکیان پسپۆڕى بوارى ته‌قه‌مه‌نى بووه به ناوى (عه‌بدولڕه‌حمان سوودانى).
نه‌شوان به‌رزنجى




