کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان بێئەنجام بوو

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بوو، نه‌گه‌یشتین به‌ڕێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كه بێ‌ئاكام بوو.
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەدعەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆ بوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێئەنجام بوو."
(محەمەدعەلی یاسین) گوتیشی، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانی ھەموارکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بکەن و ئێمەش داوا دەکەین پێویستە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم بە سازان یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە نەگەیشتینە ھیچ ڕێککەوتنێک.
بڵند ئیبراھیم




