٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم حەفتەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەپێی راگەیندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ KDP.info نێردراوە، تا رۆژی پێنجشەممە مووچەی سێ وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی ھەمان راگەیندراو، ئەم وەزارەتانەی خوارەوە تاوەکو کۆتاییی ئەم حەفتە مووچەی مانگی ٥ـی ٢٠١٥  وەردەگرن:
١- سێشەممە ٢٨/٧/٢٠١٥ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
٢- چوارشەممە ٢٩/٧/٢٠١٥ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ چاودێریی خێزان و کەمئەندامان.
٣- پێنجشەممە ٣٠/٧/٢٠١٥ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار