ناوچه‌گەلێكی مێرگه‌سۆر بۆردوومان دەکرێن

مێرگه‌سۆر-KDP.info- تۆپخانه‌كانی توركیا چه‌ند گوند و ئاوایێکی سنووری شارەدێی شێروان مه‌زنی سنووری مێرگه‌سۆریان تۆپباران کرد و، به هۆیەوە زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
(كۆڤان ره‌شید) به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێی شێروان مه‌زن، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: كه‌مێك لەمەوبەر تۆپخانه‌كانی توركیا گونده‌كانی زێتێ، هوپه، بێشوون، گۆڕه‌دێم و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی تۆپباران كرد و، تا ئێستایش تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه.
گوتیشی: به هۆی تۆپبارانه‌وه، ئاگر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری شارەدێی شێروانی سەربە شارۆچکەی مێرگه‌سۆر كه‌وتووه‌ته‌وه، بەڵام تا ئێستا جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی به دواوه نه‌بووه.
رابین شێروانی




