یەپەگە دەڵێ، سوپای تورکیا مۆڵگەکانی بۆردوومان کردوون

قامیشلۆ-KDP.info- لە بەیاننامەیەکیدا یەپەگە دەڵی، لە دەوروبەری شاری جەڕابلس کە لەبن دەستی داعشانە، سوپای تورکیا مۆڵگەکانیان بۆردوومان دەکا؛ داوایش لە ئانکارا دەکات دوژمنکارییەکەی بەرانبەر بە هێزەکانیان رابگرێ.
بەیاننامەکەی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" هەروەها دەڵێ، لەسەر سنووری تورکیاوە چەند گولـلە تۆپێک بەر مۆڵگەکانیان کەتوونە و، سوپای تورکیا لە جیاتی تیرۆریستانی داعش ئەوان دەکاتە ئامانج.
جەختیش دەکاتەوە کە، دەبێ ئەو دوژمنکارییە بوەستێنرێ.
زریان زیاد




