وه‌زیری دادی توركیا: ئۆجه‌لان نه‌مردووه
__2015_07_26_h21m50s36__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- وه‌زیری دادی توركیا(كه‌نان ئیپه‌ك) ڕه‌تی كرده‌وه كه ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه(عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) كۆچی دوایی كردبێ.
ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بلاوی كردووه‌ته‌وه كه، وەزیری دادی توركیا (كەنان ئیپەك) رایگەیاندووه، ئەو هەواڵانەی باس لە مردنی (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) دەكەن دوورن لە راستییەوە و، ئاماژەیشی داوه، ئامانج لە درووستكردنی ئەم هەواڵانە روون بووەتەوە كە چییە.
(ئیپەك) لە روونكردنەوەیەكی نووسراودا رایگەیاندووە: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ژمارەیەك ماڵپەڕ سەبارەت بە مردنی سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) ژمارەیەك هەواڵ بڵاو كرایەوە و، ئەم هەواڵانە بۆ میدیاكانی كۆمەڵایەتیش گوازرانەوە".




