٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبه‌ینێ لیژنه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور كۆ ده‌بێته‌وه‌‌..47 مادده‌ سازانی له‌سه‌ر كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكی  لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم بۆ راپرسی ده‌ڵێت، 47 مادده‌ سازانی له‌سه‌ر كراوه‌ و به‌یانیش بۆجارێكی دی درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ده‌ین و له‌بابه‌ت مافی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری كۆ ده‌بینه‌وه‌.

(د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ) ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستووری هه‌رێم بۆ ڕاپرسی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: " ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌دا ناسنامه‌ى نیشتمانى كوردستانانمان تاوتوو كرد كه‌ پێویسته‌ ناسنامه‌یه‌ك وه‌ك ره‌گه‌زنامه‌ بۆ هاو‌وڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێ، هاوكات باسیشمان له‌‌ مافى هاووڵاتی بوون و به‌شدارىكردن له‌پرسه‌ گشتییه‌كان به‌رێگاى خۆكاندیدكردن و ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن كرد؛‌ له‌گه‌ڵ مافى وه‌رگرتنى پۆسته‌ گشتییه‌كان و‌ بابه‌تى پارێزگارى كردن له‌ هاوو‌ڵاتیانى كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستاندا له‌گه‌ڵ دروستكردنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى كوردى له ده‌ره‌وه‌ و ‌بابه‌تى په‌نابه‌رى له‌هه‌رێمى كوردستاندا.

(د.عه‌بدولحه‌كیم) گوتیشی: "‌ 47 مادده‌ له‌ڕه‌شنووسی ده‌ستووردا نووسراوه‌ته‌وه‌ و سازانى له‌سه‌ر كراوه،‌ بۆ به‌یانیش سه‌عات 10ـى پێشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامى به‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ده‌ین و مافى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشه‌نبیرى درێژه‌ى پێ ده‌ده‌ین،  قسه‌یش له‌سه‌ر مافى پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین ‌."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار