٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكه‌ 14 مۆڵگه‌ی داعشانی له‌شنگال ئاگرباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال دەڵێ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان به‌چوارده‌ مووشه‌ك چوارده‌ باره‌گای داعشانیان له‌نێو شنگالدا پێكاو گورزێكی گه‌وره‌یان لێ وه‌شاندن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال (ھاشم سیتەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ١٤موشەکیان ئاراستەی ١٤بنکە و بارەگاکانی داعش کردووە لەنێو شنگال و دەوروبەری سایلۆدا ھەموو مووشەکەکانیش ئامانجیان  پێکاوە".

(ھاشم سیتەیی) ده‌یشڵێت، لەئاكامی بۆردوومانەكه‌دا کۆگای چەک وتەقەمەنی و چەندین کەلوپەلی سەربازی داعش لەناوچوونە و ژمارەیەکی زۆری تیرۆرستانیش کوژراون، بەڵام تا ئێستا ئاماری تەواو لەبەردەستدا نیە.
(سیتەیی) ڕوونیشی کردەوە، ھیچ بنکە وبارەگایەکی داعش لەنێو شنگالدا نەماوە و ھەمووی بۆردوومان کراون، لەئێستادا رەوشەکە ئارام بووه‌تەوە و ھێزی پێشمەرگەیش بەردەوام لەئامادە باشیدایە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار