٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ داواكه‌ی هه‌رێم قبووڵ بكه‌ن"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش‌وناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پێویسته‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ داواكه‌ی هه‌رێمی كوردستان قبووڵ بكه‌ن كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی خستووه‌ته‌ ڕوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاگربه‌ست.
(نازم ھەرکی)  جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاساییش‌وناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی  گوت: "کوشتنی سەربازانی تورک و بۆردومانکردنی بارەگاکانی پەکەکە هه‌ردووكی کارێکی دروست نییە و، توندوتیژی ھیچ کێشەیەک چاره‌ ناکات و بگرە زیان بە پرۆسەی ئاشتی و ئاگربەست دەگەیێنێت کە لە تورکیا دەستی پێکردووە، بۆیە باشترین چارە بۆ ئەو کێشەیە ئەوەیه‌ ھەوڵی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بدرێت."

دەیشڵێت: "ئەوەی کرا لێدانێک بوو لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چونکە توندوتیژی هیچ ئەنجامی باشی نابێت، بۆیە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی سەر بگرێت، لەبەر ئەوەی ئەوەی کراوە پرۆسەی ئاشتی سست دەکات  و بەرەو دواوەی دەبات."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، پێویستە ھەموو لایەنێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات با ئەو کێشەیە گەروەتر نەبێت، بە تایبەت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوبژیوانی بکات تا کێشەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارە بکرێت و پرۆسەی ئاشتی پەکی نەکەوێت، چونکە ھەموو کێشەیەک پێویستی بەوە ھەیە ناوبژیوانی بکرێت بۆ چارەکردنی و، حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئامادەیی پیشان داوە و پێویستە تورکیا و پەکەکەش بەو ناوبژیوانییە ڕازی بن و ئەو داواکارییەی حکوومەتی ھەرێم قبوڵ بکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار