بهڵێندهران، بەڵێنی سهدملیار دیناریان پێ درا
__2015_07_26_h16m53s0__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەکاتی گەیشتنی بوودجەی مانگی شەش لە بەغداوە کە بڕەکەی تەنها ١٦٦ملیارو٧٧١ملیۆن دینارە، ئەوا ١٠٠ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خهرج دهكهین.
(ڕێباز حهملان) وهزیری داراییی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو شاندەی لقی ھەولێری یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦/٧/ ٢٠١٥ سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییان کردبوو كۆ بووهوه.
لە کۆبوونەوەکەدا (رێباز حەملان) باسی قەیرانی دارایی و دۆخی ئابووریی ئێستای کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە کە گەورەترین گرفت ئەوەیە پارەی نەخت نییە، بۆ شاندی میوانی ڕوون کردەوە کە لە کۆبوونەوە فەرمییەکاندا بەردەوام داکۆکی لە مافی بەڵێندەران کردووە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی میحوەری بەڵێندەران کرد لە پێشکەوتن و چالاکیە ئابوورییەکاندا.
وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی بە شاندی بەلێندەران دا هەرلەکاتی گەیشتنی بوودجەی مانگی شەش لە بەغداوە کە بڕەکەی تەنها ١٦٦ملیار و ٧٧١ملیۆن دینارە، ئەوا ١٠٠ملیار دینار بۆ بەڵێندەران خهرج دهكهین، ھەروەھا لەم حەفتەیەدا ڕێنمایی پێویست دەردەچێت بۆ ئەوەی بەڵێندەران بتوانن بە چەک باجەکانی خۆیان بدەن.
بڵند ئیبراھیم




