والییە داعشەکەی مووسڵ کوژرا

مووسڵ-KDP.info-دوێنێشهو كۆمهڵه گهنجێكی سهربهخۆی مووسڵی والییە داعشەکەی مووسڵیان دایە بەر گوللە و، سهخت برینداریان کرد؛ ئهمڕۆیش گیانی دەرچوو.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "دوێشەو گەنجانی سەربەخۆی مووسڵی تەقەیان لە والییەکەی مووسڵ و پشتمێر (حیمایە)کانی کرد و، پێنجیان لێ کوشتن و، والی (عەبدولحافز خدر عەفری)ـیشیان بە سەختی بریندار کرد. والی هەر هەتا ئەمڕۆ ما و، بەو برینەوە گیانی دەرچوو."
دەیشڵێت والی، کۆنەبەعسی بووە و کاتی خۆی زۆر تاوانی کردووە.
بڵند ئیبراھیم




