كارته‌ر: ددانی پێدا ده‌نێم كه پێشمه‌رگه هێزێكی نموونه‌ن
__2015_07_26_h16m57s46__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریكا -KDP.info- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، پێشمه‌رگه هێزێكی نموونه‌نە و یارمه‌تی و كۆمه‌كی به‌رده‌وامیشان ده‌كه‌ین تا به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا سه‌ر بكه‌ون.
(ئاشتن كارتەر) وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی) كۆ بووه‌وه، مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باسیان له سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه و نووسیویه‌تی كه (ئاشتن كارته‌ر) سڵاوی لە پێشمه‌رگه کردووە و سوپاس و ڕێزی نواندووه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له دژی تیرۆریستانی داعشدا به‌ده‌ستیان هێناوه.
پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه كه (ئاشتن كارته‌ر) مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه بۆ فراوانتركردنی كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا سه‌ر بكه‌ون.
(كارته‌ر) ده‌یشڵێت "ددانی پێدا ده‌نێم كه پێشمه‌رگه هێزێكی نموونه‌ن و توانای سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا هه‌یه".
راشیگه‌یادووه كه هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه دۆستێكی ئێمه‌یه و هاوبه‌شمانه.
چیاكۆ




