"ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی پاڵپشتیی پێشمه‌رگه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپات كرده‌وه"

هه‌ولێر-KDP.info- بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ (سه‌رۆك بارزانی)، دووپات كرده‌وه.
ڕۆژی هەینی 24ـی 7ـی 2015 لە شاری هەولێر (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كۆنسووڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری سوپا و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا.
(ئه‌نوه‌ر حاجى عوسمان) بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (ئاشتن كارتەر) و هاوكارییه‌كانى وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزى پێشمه‌رگه و چه‌ك و پێداویستیى سه‌ربازى، بە KDP.infoی ڕاگه‌یاند، هاتنى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریكا بوو كه چۆن پێشتر هاوكارمان بوونه بۆ جارێكی دی به‌ڵێنیان به (سه‌رۆك بارزانى) دا كه هاوكارییه‌كانیان بۆ پشتیوانى و پشتگیریى هێزى پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێ و هێزى پیشمه‌رگه‌یش به به‌شێك له خۆیان ده‌زانن.
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یشڵێ: "سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ لای (سه‌رۆك بارزانى) دڵخۆشى و ده‌ستخۆشیى ئه‌وانه به سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، ئه‌مه راستییه كه ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌سه‌ر به‌رگرى و قاره‌مانیه‌تیى هێزى پێشمه‌رگه، بۆیه ئه‌وانیش هێزى پێشمه‌رگه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا به هێزێكى كاریگه‌ر ده‌زانن.
چه‌ندجارێك سه‌عاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له راگه‌یاندنه‌كاندا باسی لێوه كراوه، به‌ڵام (ئه‌نوه‌ر حاجى عوسمان) له‌باره‌ى مووسڵه‌وه ته‌وقیته‌كه هێشتا به زوو ده‌زانێ و ده‌ڵێ: "بۆ پاككردنه‌وه‌ی مووسڵ له داعشان به‌رنامه هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ كه بۆ پرۆسه‌یه‌كی وه‌ها پێویسته سوپای عێراق ئاماده‌یی هه‌بێ و ئه‌مه‌ریكایش له ئاسمانه‌وه به بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش هاوكار بێ، به‌ڵام ئایا سوپای عێراق تا ئێستا ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی هه‌یه؟!.
نەشوان بەرزنجی




