دووشه‌ممه‌ی دابێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێ، دووشه‌ممه‌ی دابێ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین) گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌ڕله‌مانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، وه‌ك فراكسیۆنى پارتی ئاگادار كراوین كه رۆژى دووشه‌ممه سه‌عات 11ـى پێش نیوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى نێو په‌ڕله‌مان ساز ده‌كرێت.
(محه‌مه‌د عه‌لى) ده‌یشڵێت:" دانیشتنه‌كه زیاتر ڕاوێژكارى ده‌بێ له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان تا ئه‌گه‌ر هاتوو دانیشتنێكى نائاسایى په‌ڕله‌مان له‌رۆژانى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێ بزانرێت ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه چى بێت.
نەشوان بەرزنجی




