له خوورماتوودا 47 کەس بوون بە قوربانی تەقینەوە

خورماتوو -KDP.info- به‌رپرسى ئاساییشى خورماتوو ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خورماتوودا ڕووی دا و 47 قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
بەرپرسی ئاساییشى شاروچكه‌ى خورماتوو ڕائید (فارووق ئه‌حمه‌د) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سه‌عات 3:35 خوله‌كی دواى نیوه‌ڕوى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا له گه‌ڕه‌كى سه‌ربازى نێو شاروچكه‌ى خورماتوودا له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك كه زۆرجار گه‌نجان به‌هۆى گه‌رماى هاوین ڕووى تێده‌كه‌ن و ده‌كه‌وێته نزیك مزگه‌وتى وه‌هاب و به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى دووز".
(فارووق ئه‌حمه‌د) گوتیشى، به گوێره‌ی زانیاری و به گوتەی برینداره‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ى ماتۆرسیكلێكه‌وه بووه كه كه‌سێكى خۆكوژ ماتۆره‌كه‌ى له‌وێ ڕاگرتووه و چووه بۆ ژووره‌وه و ماتۆره‌كه‌ى ته‌قاندۆته‌وه و دواى دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى خۆشى له هۆڵى چایه‌خانه‌ى مه‌له‌وانگاكه ته‌قاندووەته‌وه.
بەرپرسی ئاساییشى شاروچكه‌ى خورماتوو گوتیشی: "له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا 5 كه‌س شه‌هید بوون و 42ـى دیكه‌یش بریندار بوونه.
نه‌شوان به‌رزنجى




