جڵەوی چوار ئێف16كه‌ی عێراق له كوێته

به‌غدا -KDP.info- چوار فڕۆكه ئێف‌شازده‌كه‌ی عێراق کە بۆ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌كار خراون له كوێته‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن نەکا ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراقییه‌كان.
ده‌مێكه عێراق ئه‌مسه‌روئه‌وسه‌ریه‌تی له واشنتن تا فڕۆكه ئێف شازده‌كان له ئاسمانی عێراقەوە جووڵه پێ بكات، ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه به گوێره‌ی گرێبه‌ستێك بوونه‌ته ملكی عێراق، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا چوار دانه‌یان لێ گه‌یشتوون چونكه هێشتا ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی ته‌واوی به حكوومه‌تی عێراق نییه تا ئه‌و فڕۆكانه به ته‌واوه‌تی راده‌ستیان بكات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا له نووسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق (خالید عوبه‌یدی) كه زانیارییه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك مێدیای عێراقی دزه‌یان پێكراوه، ئه‌مه‌ریكا پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف16ـی به حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی سنووردار كردووه و (هه‌ڵسان و جووڵاندنی ئه‌و فڕۆكانه‌یش وێڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ به پرسی كوردێك بێ) هاوكات ده‌شبێ فڕۆكه‌كان پێوه‌ندییان به قاعیده‌ی ئه‌مه‌ریكا له كوێته‌وه هه‌بێ و له‌وێدا كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن و ئاگاداریش ده‌كرێنه‌وه بۆ فڕین و جه‌نگ.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، ئه‌مه‌ریكا زۆر ترسی له‌وه هه‌یه كه ئه‌و فڕۆكانه به ئاراسته‌یه‌كی دی بخرێنه كار بۆیه له‌به‌رانبه‌ر پێدانی ئه‌و فڕۆكانه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێ 2010 ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراقی سنووردار كردووه كه نابێ له‌دژی گه‌لانی عێراق ئه‌و فڕۆكانه بخرێنه كار.
سه‌رچاوه‌كه ده‌یشڵێت نابێ فڕؤكه‌كان به ئاسماندا بجوڵێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه بنکەی ئه‌مه‌ریكا له كوێت ئاگادار نه‌بێ بۆیه ده‌بێ گشت جوڵه یه‌كیان كۆنتڕۆڵ بێ له‌ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریكاوه.
چیاكۆ




