٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ شه‌ش داعشی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

ناوه‌ران -KDP.info- له ‌ئاكامی بۆردومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له گوندێكی نزیك میحوه‌ری ناوه‌راندا شه‌ش داعش كوژران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ چه‌ند مۆڵگه‌ و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له‌ گوندى خۆرسیبادى نزیك له‌ میحوه‌رى ناوه‌ران تێرکوت كرد و زیانێكى باشیان له‌ تیرۆریستان دا."
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌ به ‌پێى زانیارییه‌كانى به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ شه‌ش تیرۆرستى داعش كوژراون‌.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار