داعش و گروپی نه‌قشبه‌ندی تێك به‌ربوون؛ 31 کەس كوژراون و 200ـیش ده‌ستگیر كراون

مووسڵ -KDP.info- له ئاكامی شه‌ڕێكی نێوان تیرۆریستانی داعش و گرووپی نه‌قشبه‌ندی له مووسڵدا 31 کەس كوژران و 200 کەسیش ده‌ستگیر كران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ڕ له‌نێوان گروپى نه‌قشه‌به‌ندى و تیرۆریستانى داعش له گه‌ڕه‌كه‌كانى وادى‌عه‌گاب و ڕ‌فاعى و زهور ڕووی داوه دواى ئه‌وه‌ى داعش ویستویانه چه‌ند ئه‌ندامێكى گروپى نه‌قشه‌به‌ندى ده‌ستگیر بكه‌ن له ئاكامدا 31 چه‌كدار له هه‌ردوو لا كوژران و 200 چه‌كدارى نه‌قشه‌به‌ندیش له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش ده‌ستگیر كراون".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له شوێنه جیاجیاكانى شارى مووسڵدا بازگه‌یان داناوه و موبایلیان كۆ ده‌كرده‌وه؛ به مه‌ش 57 موبایلیان له خه‌ڵك سه‌ندووه و 201 كه‌سیشیان ده‌ستگیر كردووه. له شوێنه جیاوازه‌كانى شارى مووسڵ و ده‌وروبه‌ریشدا 204 ئافره‌تیان بۆ جیهادى نیكاح ڕفاندووه.
نه‌شوان به‌رزنجى




