لە زاراخاتوون داعش بۆردوومان كرا.. زیانی گیانی و ماددیی زۆریان بەر كەوت

خازر-KDP.info- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دوو جار لەسەر یەك بنكەیەك و شوێنی جێگیركردنی چەكی هاوەن و تۆپی قورسی تیرۆریستانیان لە گوندی زاراخاتوون بۆردوومان و خاپوور كرد.
بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی: "ئەمڕۆ شەممە سەعات 12ـی نیوەڕۆ، بنكەیەك و شوێنی جێگیركردنی چەكی قورسی هاوەن و تۆپی تیرۆریستانی داعش لە گوندی زاراخاتوونی میحوەری خازر، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە دوو جار لەسەر یەك بۆردوومان كران".
لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها هاتووە "بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەوتوون، لە ئەنجانی ئەو بۆردوومانانەدا، وێڕای خاپووركردنی بنكەكە و تەقاندنەوەی چەكە قورسەكانیان، زیانی گیانی و ماددی زۆر بە تیرۆریستانی داعش كەوتووە".




