شارەوانی ئاخدەنیس: كوردستانیان پێویستیان بە سەرۆك بارزانی هەیە

مێرسین-KDP.info- شارەوانی ئاخدەنیس ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەلای خەڵكی كوردستان سینبولە و لەم قۆناخە گرینگ و دیرۆكییەیشدا خاوەنی رۆڵێكی گرینگ و ستراتیژییە. دەشڵێت، لە ئەمڕۆدا و بۆ ئەم ئەركە مەزنە، كوردستانیان بە گشتی پێویستیان بە (سەرۆك بارزانی) هەیە.
(محەممەد فازڵ تورك) شارەوانی ئاخدەنیس(مێرسین) لە لێدوانێکیدا بۆ KDP.info رایگەیاند، (سەرۆك بارزانی) لە بواری پەیوەندیی نێودەوڵەتی و سەرپەرشتیكردنی راستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، ئەركی نیشتمانیی خۆی بەجێ هێناوە و ئەمڕۆیش كوردستانیان هەموو بە گشتی بە رۆڵی (سەرۆك بارزانی) گەشبینن، كە لەم قۆناخە گرینگ و دیرۆكییەدا خاوەنی رۆڵێكی پڕبایەخ و ستراتیژییە.
(تورك) گوتیشی: "سەرۆك (مەسعوود بارزانی) لەگەڵ ئەو رۆڵە دیارەی لە بەرەوپێشووەچوونی دۆزی رەوای كورددا هەیبووە كە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە لەناو شۆڕش و بەرخودانی خەڵكی كوردستاندا بووە و تاكو ئەمڕۆیش بەردەوامە، هەر بۆیەیش لەلای خەڵكی كوردستان سینبولە".
شارەوانی ئاخدەنیس زیاتر ڕوونی كردەوە: "ئەمڕۆ كوردستانیان بە قۆناخێكی گرینگ و دیرۆكیدا گوزەر دەكەن، كە لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزی و برایەتی هەیە و لە ئەمڕۆیشدا و بۆ ئەم ئەركە مەزنە، كوردستانیان بە گشتی پێویستیان بە (سەرۆك بارزانی) هەیە".
حەکیم حیکمەت




