داوودئۆغڵو: له ئاسمانه‌هێرشه‌كاندا هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ سووریادا نه‌بووه

ئانكارا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ده‌ڵێت، وڵاته‌كه‌ی له ئاسمانه‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش له نێو خاكی توركیادا، هیچ هه‌ماهه‌نگیێكی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سووریادا نه‌كردووه.
(ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوو فرۆكه‌وانه به‌شداره‌كه‌ی ئاسمانه‌هێرشه‌كه‌ی مۆڵگه‌ی داعشانیان كردبووه ئامانج، به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه توركیا؛ جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی توركیا ڕێ نادات هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وانه‌یش بكرێ كه نیشته‌جێی توركیان، وه‌ڵامدانه‌وه‌یش بۆ وه‌ها هه‌وڵێكیش، زیاتر ده‌بێ.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ده‌ستگیركردنه‌كانیش كه پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی له 16 پارێزگادا به‌رپایان كردووه، (داوودئۆغڵو) گوتی، ده‌ستگا ئه‌منییه‌كانی توركیا 297 كه‌سیان ده‌ستگیر كردوون، كه گومانیان لێ ده‌كرێ پێوه‌ندییان به بابه‌تی تیرۆره‌وه هه‌بێ؛ ئاماژه‌یشی دا كه، بڕێك له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌و كه‌سانه‌وه گیراوه كه پۆلیس و ده‌ستگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیری كردوون.
زریان زیاد




