ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌یش له نێویاندا هه‌یه.. پۆلیسی توركیا 251 گومانلێكراوی ده‌ستگیر كردوون

ئیستانبووڵ-KDP.info- نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی توركی ڕایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تێكی پۆلیسی توركیادا كه بۆ ده‌ستگیركردنی كه‌سه گومانلێكراوه‌كانه، 251 كه‌س ده‌ستگیر كراون و گومانیان لێ ده‌كرێ كه پێوه‌ندییان به داعش و په‌كه‌كه‌وه هه‌بووبێ.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا(ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو)دا ئاماژه دراوه كه، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسدا 251 كه‌س به تۆمه‌تی بوونی پێوه‌ندی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراون و، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به دوای گومانلێكراوانیش 13 پارێزگای وڵات ده‌گرێته‌وه.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و ده‌ستگیركردنه، پاش ئه‌و هێرشانه‌یه كه هاووڵاتیان و پۆلیس كراونه‌ته ئامانج.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانیش ئاماژه ده‌ده‌ن كه، پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندان مال له ناوچه‌گه‌لێكی ئیستانبووڵ، كه گه‌ڕانه به دوای ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئه‌ندامانی پارتیی كرێكارانی كوردستان-په‌كه‌كه- و هیی دیكه‌یش.
ئاژانسی هه‌واڵی دۆغانی توركیا رایگه‌یاندووه، پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر 140 ماڵ له 26 ناوچه‌ی ئیستانبووڵ و، پێنجهه‌زار پۆلیس هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌و شاره‌یان به‌رپا كردووه و هێشتایش گه‌ڕان به دوای گومانلێكراواندا به‌رده‌وامه.
زریان زیاد




