٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێرشێكى تیرۆریستان تێكشكێنرا و 14یشیان لێ كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  لە گەڕەكێكی ناو شنگال، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی توندی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان دایەوە، لە ئاكامدا نزیكه‌ى 10 تیرۆریست كوژران.

راید (خەتاب بانكی) فەرماندەی سریەی 3 لە ‌فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، KDP.infoی راگەیاند: "3:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕی شارۆچكەی شنگال هێرشیان هێنایه‌ سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگەكانی لیواى 8، له‌ دووریی 50مه‌تره‌وه‌ وه‌ها بە توندی رووبەڕوویان بووەوە كه‌ ته‌نیا لە ماوەیەی سەعاتێكدا هێرشەكەیان تێك شكێندرا و زیانی گەورەیش بە داعش گەیەندرا و ناچار به‌ ڕاكردن بوونه‌وه‌".

ده‌رباره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ دوژمنه‌ تیرۆریسته‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ گوتی، ''دۆشكەیەكی دوژمن تێك شكا و به‌پێى زانیارییه‌كانمان نزیكه‌ى 10 تیرۆریستی داعش كوژران و برینداریشیان هەبووه‌، خۆشبەختانەیش پێشمەرگە قارەمانەكان هەموو سەلامەتن.''


به‌ گوته‌ی ڕاید(بانكی)، جیا له‌ ئاگربارانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و هێزه‌ تیرۆریسته‌ی كه‌ هێرشی هێنابوو، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش بۆردوومانی مۆڵگەكانی تیرۆریستانیان لەو گەڕەكە كرد، ئه‌م به‌یانییه‌یش كاروانێكى تیرۆریستانى داعشانی كرده‌ ئامانج و چواری لێ كوشتن.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار