فڕۆكه، له چه‌ند میحوه‌رێك گورزی له داعشی وه‌شاند

هه‌ولێر-KDP.info- له سێ كاتى جیاواز، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆردوومانى چه‌ند مۆڵگه و كۆگایه‌ك و ئۆتۆمبێلى تیرۆریستانى داعشانیان كردووه كه له هه‌ر سێ میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله و خازر و ناوه‌رانبوون و، زیانى گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، سه‌عات 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ، بۆردوومانى چه‌ند مۆڵگه و كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى تیرۆریستانى داعش له به‌رزاییه‌كانى بادۆشى سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله كرد، هه‌روه‌ها له سه‌عات 3:50 خوله‌كى دوانیوه‌ڕۆیش ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانى داعش له نێوان گوندى زارا خاتوونى گه‌وره و زارا خاتوونى بچووك، كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گوندى ته‌لئه‌سوه‌دى سه‌ر به میحوه‌رى خازر ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یته‌قێننه‌وه، هاوكات سه‌عات 5:00ى سه‌رله‌ئێواره‌ش چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى تیرۆریستانى داعش له كاتى جووڵه‌یاندا، له مه‌فره‌قى خورسه‌بادى میحوه‌رى ناوه‌ران كرانه ئامانج و ئاگرباران كران و له ناو بران.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، جیا له خاپووربوونى چه‌ند مۆڵگه و حه‌شارگه‌یه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى تیرۆریستانى داعش، زیاتر له چوار ئۆتۆمبێلى تیرۆریستان كه چه‌كى قورسیان له‌سه‌ر جێگیر كرابوو، ته‌قێندراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تیرۆریستانى داعش كوژراو و بریندارى زۆریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.




